بارزانی: گیانلەدەستدانی فەرهاد و ئازاد ناخهەژێنە

0

نوچە

بارەگای بارزانی، بۆ کارەساتی گیانلەدەستدانی دوو کۆڵبەری نەوجەوانی گوندی نەی سەربە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییەکان و خەڵکی گوندی نێ دەکات.

دوو کۆڵبەری تازە پێگەیشتووی کورد لە ١٧-ی ئەم مانگە لە چیای تەتەی هەورامان لەناو بەفر گیریانخوار، کە تەمەنیان ١٤ و ١٧ ساڵان بوو، بەرگەی سەرماکەیان نەگرتوو گیانیان لەدەستدا.

 لە پەیامەکەی بارزانیدا هاتووە “هەواڵی گیانلەدەستدانی هەردوو نەوجەوانی كۆڵبەر، “فەرهاد خوسرەوی” و “ئازاد خوسرەوی” زۆر ناخهەژێن بوو”.

هەر لە پەیامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە “سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری هەر دوو جوانەمەرگ و خەڵكی خۆشەویستی گوندی “نێ” و دەڤەری مەریوان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین”.

بارەگای بارزانی هیواخوازە، چیتر كارەساتی وا دڵتەزێن دووبارە نەبێتەوە و خوشك و براكانمان لە ئازار و نەهامەتی دوور بن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com