ئێران دەخرێتە لیستی رەشەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئێران و چەند وڵاتیکی دیکەی جیهانی خستە لیستی رەشەوە.

بە گوێرەی بەیانی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئێران ئازادیە ئایینییەکان پێشێل دەکات و ئازار و ئەشکەنجەی خەڵکی ئیماندار و جیابیر دەدات.

مایک پۆمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، لە تویتێکدا رایگەیاند: هیچ تاک، گروپ یان وڵاتێک، رێگەی پێنادرێ، کە ئازاری خەڵکی ئیماندار بدات و بە پێچەوانەوە، دەکەوێتە بەر سزاکانی ئەمریکا.

پۆمپیۆ جەختیش دەکاتەوە، ئەم بڕیارەی ئەمریکا، مانای وایە واشنتۆن پارێزەری ئازادی و مافە ئایینییەکانی خەڵکی جیهانە.

ساڵی رابردووش، ئێران خرابوە لیستی رەشی ئەمریکاوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com