نوچە
ئه‌مڕۆ شەممە (٢١-١٢-٢٠١٩) له شاری سلێمانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، چواره‌مین كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت، كه به “كۆنگره‌ی نوێبونه‌وه” ناونراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، كاتژمێر ١١-ی پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه كۆنگرەی چوارەمی یه‌كێتی دەستپێدەكات. کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی، لەهۆڵی پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە تاسڵوجە به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی وتاری ده‌ستپێكی كۆنگره ده‌خوێنێته‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ هه‌ینی تیروپشك ئه‌نجامدرا، له كۆنگره‌كه‌دا زیاتر لە ٥٠٠ ئەندامی خۆیان بۆ ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی هەڵدەبژێرن.
بەپێی رەشنووسی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی، دروشمەکان (ئاشتی، دیموکراسی، ئازادی، مافی مرۆڤ، مافی چارەی خۆنوسین، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی) دەبێت و لە هەمو ئۆرگانەکاندا رێژەی ژنان ٢٥% دەبێت.
کۆبونەوەی ئۆرگانەکان بە ٥٠+١ رێژەی یاسایی وەردەگرێت و ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتی پێکدەهێنرێت و ئەنجومەنی ناوەند نامێنێت.
ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتی لەناو کۆنگرە هەڵدەبژێردرێت و سکرتێری ئەنجومەنەکەش لە یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنەکەدا هەڵدەبژێردرێت.
بڕیارە لەدوای دیاریکردنی ١٢١ ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی گشتی، لەچەند رۆژێکدا کارەکانی هەڵبژاردنی دوو ئەنجومەنی رێسادانان و سەرۆکایەتی تەواوبکات.
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌روه‌ها ئەنجومەنێکی نوێ بەناوی “دانایان” دیاریده‌كات، له‌و كه‌سانه پێكدێن، كه خۆیان كاندید ناکەنەوە و پێشتر لە سەرکردایەتی حزبه‌كه‌دا بوون.
بەپێی رەشنوسی پەیڕەوی ناوخۆ، لە دوای کۆنگرەی چوارەم، یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەبێت سێ ساڵ جارێک کۆنگرە ببەستێت، بەهەر هۆکارێک کۆنگرە لەکاتی خۆی نەکرا، لە رێگەی پلنیۆمەوە دەتوانرێت یەکجار و بۆ ماوەی سێ تاوەکو شەش مانگ دوابخرێت.