هەوڵی دوورخستنەوەی بەرهەم ساڵح دەدرێ

0

نوچە-المعلومە

عدی عواد، ئەندامی فراکسیۆنی صادقیون لە پەرلەمانی عێراق، باس لە هەوڵەکانیان بۆ دوورخستنەوەی بەرهەم ساڵح، لە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دەکات.

بە گوتەی عدی عواد، بۆ دوورخستنەوەی بەرهەم ساڵح لە کورسی دەسەڵاتی سەرۆککۆماری، واژۆ کۆدەکرێتەوە.

بە گوتەی ئەم ئەندام پەرلەمانە، بەرهەم ساڵح، بە تۆمەتی پێشێلکردنی دەستوری عێراق و پشتکردن لەو سوێندەی، کە بۆ سەرۆککۆماری خواردوویەتی، دەبێ لە دەسەڵات دووربخرێتەوە.

بە گوتەی عدی، بەرهەم ساڵح، پابەندی دەستوری عێراقی نییە و تا ئێستا نەیتوانیوە کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید بکات.

شەوی رابردووش ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانی عێراقی لە گۆرەپانی تەحریر کۆبوونەوە و خوازیاری لادانی بەرهەم ساڵح و محەمەد حەلبوسی، لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com