نوچە
عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لائی، نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعەی عێراق ڕایگه‌یاند، “ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئه‌نجام بدرێت.”
عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لائی نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعەی عێراق ڕایگه‌یاند “ده‌بێت یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌و به‌زوترین كاتیش هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بۆ ده‌ربازبون له‌قه‌یرانه‌كان ئه‌نجام بدرێت”.
له‌وتاری هه‌ینیدا، عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لائی نوێنه‌ری سیستانی ڕایگه‌یاند، “له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی ده‌بێت به‌زوترینكات ڕێكه‌وتن له‌نێوان لایه‌نه‌كان بكرێت و خاڵه ناكۆكه‌كانیان یه‌كبخرێن و یاسای هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ندبكرێت، هاوكات هه‌ڵبژاردنی ده‌بێت پێشوه‌ختیش ئه‌نجام بدرێت، به‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت زۆربه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و ده‌بێته رێگه‌چاره‌سه‌ر بۆ ده‌ربازبون له‌و قه‌یران و ئاڵۆزیانه‌ی ئێستا عێراق تێیكه‌وتوه”. گوتیشی:” ده‌بێت یه‌كه‌م كاری حكومه‌تی نوێ له‌دوای ده‌ستبه‌كاربونی، ده‌ستكردن به‌چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی بێت، به‌جۆرێك دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بچه‌سپێنێت”.
نوێنه‌ری سیستانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، “كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان كاتێكی زۆر نه‌خایه‌نێت، به‌ڕه‌چاوكردنی پێویستیه‌كانی قۆناغی ئێستا، دوباره‌ش عێراق پێگه‌ی به‌هێزی خۆی بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌و ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی بكات”.
نوێنه‌ری سیستانی جه‌ختیشیكرده‌وه، “له‌ئێستادا عێراق به‌دۆخێكی خراپ و ناهه‌مواردا تێده‌په‌ڕێت، كوشتنی خۆپیشانده‌ران و چالاكوانان به‌رده‌وامی هه‌یه، ئه‌وه‌ش لاوازی و بێده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌لمێنێت، ناشبێت خۆپیشاندانه‌كان ببنه هۆكارێك بۆ ڕاگرتنی پرۆسه‌ی خوێندن و په‌كخستنی ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده”.