نوچە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی ڕۆژووی ئێزی لە کوردانی ئێزدی دەکات و دەڵێت ”هەموو هەوڵێکیش بۆ گەڕاندنەوەی کوردانی ئێزدی دەخەنەگەڕ”.
جەژنی رۆژووی ئێزی کوردانی ئێزدی، دەکەوێتە هەفتەی کۆتایی مانگی کانوونی یەکەم، دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەڕۆژوو دەبن، ڕۆژی چوارەم دەکەنە جەژن.
لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی رۆژێن ئێزی کوردانی ئێزدی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “پیرۆزبایی جەژنی رۆژێن ئێزدی لە هەموو خوشک و برایێن ئێزدی لە کوردستان و هەموو جیهان دەکەم، بەتایبەتی ماڵباتی کەسوکاری قوربانییانی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە “هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی ژیانێکی باشتر بۆ کوردانی ئێزدی و هەموو خەڵکی کوردستان و لەژێر چەتری پێکەوەژیان و ئارامیدا لە کوردستان پێشوازی لە جەژنی خۆیان بکەن”.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
جه‌ژنا ڕۆژى يێن ئێزى ل هه‌موو خوشك و برايێن ئێزدى ل كوردستانێ و ل هه‌ر ده‌ره‌كا جيهانێ بن پيرۆز دكه‌م، هيڤيدارم ئه‌ڤ جه‌ژنه ب خێر و خۆشى بسه‌ر ئێزدييان و هه‌مى گه‌لێ كوردستانێدا ڤه‌گه‌ڕيت و ئارامى و ته‌ناهيێ دگه‌ل خۆ بينيت.
سلاڤ و پيرۆزباهيێن جه‌ژنێ بتايبه‌تى ژبۆ مالبات و كه‌سوكارێن قوربانى يێن جينۆسايدا ئێزدييان و ب ڕێز و شكۆدارى، وان هه‌ميان ب بير تينين. هيڤيدارم جه‌ژن و بيرهاتنێن بهێن ژبۆ ئێزدييان و هه‌مى گه‌لێ كوردستانێ د ڕه‌وشێن باشتردا ڤه‌گه‌ڕن و كوردستانى هه‌رتم دبن سها پێكڤه‌ژيانێ و لێبوهرينێ و ئاراميێدا پێشوازيا جه‌ژن و بيرهاتنێن خۆ بكه‌ن.
دوباره جه‌ژن ل هه‌ميا پيرۆز بيت، هه‌ر سال ب خێر و شاهى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ
١٩-١٢-٢٠١٩