تیروپشک بۆ کاندیدەکانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەکێتی دەکرێت

0

نوچە

بڕیارە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە هۆڵی گراند ملیۆم لە شاری سلێمانی، یەكێتی ژمارە بداتە ئەو ئەندامانەی كە دەیانەوێت خۆیان بۆ ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی كاندید بكەن.

لە راگەیەندراوێكدا “لیژنەی بالای هەڵبژادنەکانی كۆنگرەی یەكێتی داوا لە تەواوی کاندیدەکان کرد، کە خۆیان کاندید کردووە بۆئەندامێتی ئەنجومەنی گشتی یەکێتی، ئەمڕۆ کاتژمێر ٤-ی پاش نیوەڕۆ لە هۆڵی گراند ملیۆنۆم لە شاری جوان لە سلێمانی ئامادەبن بە مەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک بۆ ریزبەندی ناوی کاندیدەکان”.

بەگوێرەی زانیارییەكان، زیاتر لە ٥٠٠ كەس خۆیان بۆ ١٢١ كورسی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی كاندید كردووە و بڕیارە ئەمڕۆ ژمارەكانیان پێ بدرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکان نزیكەی ١٠٠٠ ئه‌ندام به‌شداری لە كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م ئاماده‌كاریه‌كانیش تەواو بووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com