نوچە-ئاژانسەکان
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەزە و بنکە سەربازیەکانی ڕێکخراوی حەماس دەستپێکردۆتەوە.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی دیسەمبەر، کارگەیەکی درووستکردنی چەکی لە کەرتی غەزە بۆردوومان کردووە، کە سەربە رێکخراوی حەماس بووە.
سوپای ئیسرائیل، زانیاری زیاتری لە بارەی زیانەکانی ئەم هێرشە بڵاو نەکردۆتەوە.
هێڕشەکەی ئەمڕۆ وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە هێرشی موشەکی ڕۆژی ڕابردووی حەماس بۆ سەر خاکی ئیسرائیل ئەنجام دراوە.