نوچە-یۆرۆ نیوز
سەرۆکی روسیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی دادگاییکردنی ترەمپ خستەڕوو.
ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا، لە میانی کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی، ئاماژەی بە هەوڵەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ لێپێچێنەوە و دادگاییکردنی دۆناڵد ترەمپ کرد و جەختی کردەوە، کە بە دووری دەزانێ ئەم دادگاییکردنە ئەنجامێکی بە دواوە بێت.
لە بارەی دادگایی کردنی سەرۆکی ئەمریکا، پوتین گوتی، کە بە دووری دەزانێ، کە بڕیاری دادگایی کردنەکە پەسەند بکرێت.
سەرۆکی روسیا گوتیشی: لێپێچێنەوە لە ترەمپ ئەنجامی کێشە و ململانێی ناوخۆیی دیموکراتەکانی ئەمریکایە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ.
پوتین هەروەها ئەم دادگای کردنەی ترەمپی بە کێشەکەی ناوخۆیی ئەمریکا وەسف کرد.