پۆمپیۆ پەیامێک روو بە خەڵکی ئێران بڵاو دەکاتەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

مایک پۆمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، روو بە خەڵکی ئێران پەیامێک بڵاو دەکاتەوە.

پۆمپیۆ دەڵێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی دیسەمبەر، لەبارەی پێشێلکاریەکانی مافەکانی مرۆف لە ئێران و سەرکوتی خۆپیشاندانەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ خەڵکی ئێران قسە دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیانێکدا دەڵێت، دوای ئەوەی پۆمپیۆ گوتارەکەی پێشکەش کرد، کۆبونەوەیەکی تایبەتی بە بەشداری چەند بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوە رێکدەخات و تیایدا ژمارەیەک لەو کەسانەی، کە لە دەست سەرکوتکاری رژێمی ئێران ڕزگاریان بووە بەشدار دەبن.

لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، برایان هوک، بەرپرسی دۆسیەی ئێران لەم وەزارەتە بەشدار دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com