سەدان منداڵی داعش رادەست دەکرێنەوە

0

نوچەئاژانسەکان

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت ٦٩٨منداڵی داعشیان ڕادەستی وڵاتانی خۆیانکردووە و ئەم ڕەوتەش بەردەوام دەبێت.

بەم پێیە، عێراق هاوشێوەی تورکیا، منداڵانی ئەندامانی داعش ڕادەستی وڵاتانی پەیوەندیدار دەکاتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەهەماهەنگی لەگەڵ دیوانی باڵای دادوەری و هێزە ئەمنیەکان، پرۆسەی ناردنەوەی منداڵانی داعشی دەستپێکردووە.

ئەو وڵاتانەی کە ئەم منداڵانەیان ڕادەستکراوە بریتین لەتورکیا، ڕوسیا، تاجیکستان، ئازەربایجان، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، سوید، جۆرجیا، بلارۆس، ئۆکرانیا، جەزایر، ئۆزبەکستان و کازاخستان.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەوەش دەخاتەڕوو کە بەڕێگەی ئاگادارکردنەوەی باڵیۆزانی وڵاتانی پەیوەندیدار، ئەم منداڵانە ڕادەستدەکرێنەوە. ڕوسیا تاکوو ئێستا ١٢٢ منداڵی داعشی ڕادەستکراوەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com