نوچەنێت
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، بە ٢٣٠ دەنگ بڕیاریدا دۆسیەی لێپرسینەوەکردن لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ، بەتۆمەتی قۆرخکردنی دەسەڵات ڕەوانەی ئەنجوومەنی پیران بکرێت.
دۆناڵد ترەمپ، بە تۆمەتی قۆرخکردنی دەسەڵات و رێگریکردن لە ئیش و کاری کۆنگرێس، ڕووبەڕووی ئەم لێپرسینەوەیە دەبێتەوە. لە مانگی داهاتوودا سەرۆک لە ئەنجوومەنی پیراندا کە زۆرینەی ئەندامانی لە پارتی کۆمارین ، دادگایی دەکرێت.
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی دەنگدانەکەی کۆنگرێس، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا لە تویتێکدا گوتی “ئەم دادگاییکردنەی کۆنگرێس نادەستووری و خۆکوژی سیاسییە”.
گوتەبێژی کۆشکی سپی، ستیفانی گریشام دەڵێت، کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی پیران بێتاوانی سەرۆک دەسەلمێنن. دیموکراتەکان لە پێناو ململانێێ سیاسیدا شەرمەزاریەکی گەورەیان لەمێژووی ئەمەریکا بۆ وڵات دروستکرد.
لەلایەن دیموکراتەکانیشەوە، نانسی پیڵۆسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بە داخەوەین کەوا ڕایدەگەیەنین بڕیاردرا دەرگاکانی لێپرسینەوە لە سەرۆکی وڵاتەکەمان بکرێنەوە، چونکە دەسەڵاتی قۆرخکردوە.
هەروەها گوتی: سەرۆک لەپێناو بەرژەوەندی تایبەتی و دەستکەوتی سیاسیی خۆی لەسەر حیسابی ئاسایشی نیشتیمانی وڵات دەسەڵاتی قۆرخکردووە. هەروەها رێگریی زۆری لە کارەکانی کۆنگرێس کرد. ئەوەی ئێستا ئێمە دەیکەین ئەرکی نیشتیمانی سەرشانمانە و دەبێ سەرۆک لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت.