پەرلەمان بۆ بابەتێکی گرنگ کۆدەبێتەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

کۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق، لە بارەی ڕەشنووسی یاسای نوێی هەڵبژاردن لەم وڵاتە بێ ئەنجام مایەوە.

لە دانیشتنەکەی شەوی ڕابردووی پەرلەمان،لایەن و فراکسیۆنە سیاسییەکان لە سەر چەند ماددەیەکی ڕەشووسی یاساکە ڕێكنەکەوتن، هەر بۆیە  کۆبوونەوەکە بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو دواخرا.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، جەخت دەکاتەوە کە هیچ ڕێگا چارەیەکیان لە بەردەم نییە، مەگەر ئەوەی کە پەرلەمان ڕۆژی دووشەممە، ڕەشنووسی یاسای هەڵبژاردن پەسەند بکات.

جێی ئاماژەیە فراکسۆنەکانی ناو پەرلەمان، لە سەر چەندین خاڵی ئەم ڕەشنووسە ناکۆکن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com