سەرۆکى هەرێم پێشوازى لە باڵیۆزى نیوزلاندا کرد

0

نوچە

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە ١٨-١٢-٢٠١٩) نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە باڵیۆزى تازەى نیوزلاندا لە عێراق، خاتوو ترێدن دۆبسۆن کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، لە دیدارێکدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پیرۆزباییى دەستبەکاربوونى لە خاتوو ترێدن کرد و هیواى سەرکەوتنى لە کارەکانیدا بۆ خواست، هەروەها هەردوولا خواستى خۆیان بۆ پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى نێوانیان لە بوارە جیاکاندا نیشان دا.

خاتوو تریدن سوپاس و پێزانینى وڵاتەکەى بۆ رۆڵى هەرێمى کوردستان لە شەڕى دژى داعش و حەواندنەوەى ئاوارە و پەنابەران دەربڕى و پوختەیەکیشی دەربارەى ئەرکى وڵاتەکەیان لە چوارچێوەى هاوپەیمانیى دژى داعش خستە ڕوو.

تاوتوێکردنى زەمینە و دەرەفەتى کار و وەبەرهێنانى بیانى لە هەرێمى کوردستان، پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى دواى شەڕى تیرۆر، دۆخى ئاوارە و پەنابەران و چۆنیەتیى گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانى خۆیان، پێشهاتەکانى عێراق و دۆخى ناوچەکە بەگشتى، چەند تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com