نوچە-ئاژانسەکان
دومینیک ڕاب، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی بەریتانیا، لەبارەی سیاسەتەکانی ئێران هۆشداری دەدات.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، وێڕای جەخت کردنەوە لە سەر پابەندبوونی وڵاتەکەی بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران، دەڵێت ”سەرباری ئەوەی، کە پابەندی خاڵەکانی ئەم ڕێککەوتنەین، بەڵام ئێران هەنگاوی مەترسیدار دەنێت”.
بە گوتەی دومینیک ڕاب، هەنگاوەکانی ئێران داهاتووی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەخاتە مەترسییەوە.
ئەم لێدوانەی سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی بەریتانیا، ئاماژەیەکە بۆ بڕیاری ئێران سەبارەت بە کەمکردنەوەی ڕادەی پابەندبوونی بە خاڵەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، کە ئێران ناو هەنگاوی چوارەمی لە سەر ناوە.
دوای گەڕانەوەی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و کشانەوەی ئەم وڵاتە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئێرانیش چەند بڕیارێکی لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم ڕێککەوتنە دا؛ هەر وەک ئێران ڕایگەیاندووە، چیدی ئامادە نین بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە پابەندی بەڵێنەکان بمێنیتەوە.