نوچە-ئاڕ تی
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی دیسەمبەر ڕایگەیاند، کە هێزەکانی داعش لە سوریا چەند ناوچەیەکی کۆنترۆڵ کردەوە.
ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا، باس لە هێرشێکی بەربڵاوی داعش بۆ سەر سوپای سوریا دەکات و دەشڵێت ”داعش سەرکەوتنی مەیدانی بە دەستهێناوە و چەند ناوچەیەکی کۆنترۆڵ کردۆتەوە”.
ئەم هێرشی داعش بۆ سەر باشوری دێرەزوور ئەنجام دراوە و تاکوو ئێستا وردەکاری و زانیاری لە بارەی زیانی گیانی هێزەکانی هەر دوولا بڵاونەبۆتەوە.
ڕوانگەی سوری، پێشتر لە بارەی ئەگەری هێرشی داعش بۆ سەر ئەم ناوچانە هۆشداری دابوو.