کورد هەمان داواکاری خۆپیشاندەرانی هەیە

0

نوچە: مورادی

پەرلەمانتارێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کورد داوای جێبەجێ کردنی دەستوور دەکات، کە هەمان داواکاری خۆپیشاندەرانە. دەشڵێت ”عادل عەبدولمەهدی یەکەم سەرۆک وەزیرانە هەوڵی جێبەجێکردنی دەستووریدا”.

ماوەی ١٦ ساڵە لایەنە سیاسییە عێراقییەکان، تاکو ئێستا نەیانتوانییەوە ئەو دەستوورەی خۆیان دەنگیان پێداوە جێبەجێی بکەن؛ حکوومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق پشتگوێیان خستووە بەتایبەتی مافی کورد، خزمەتی هاووڵاتی عێراقی و…هتد. بۆیە دۆخی عێراق گەیشتووەتە ئاستی تەقینەوە گەورەی زیانبار و کەسیش دانی خێر بە هیچکام دەسەڵاتەکان لە ١٦ ساڵ حکومڕانی دا نانێ. هەر هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ جێبەجێ نەکردنی دەستوور، بە گوتەی شارەزایانی سیاسیی.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، د. ئەشواق جاف، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، لەبارەی سەرچاوەی کێشەکانی عێراق، ڕایگەیاند: لە نێوماڵی شیعە، کە سەرۆک وەزیران پشکی ئەوانە لە عێراق، هەر کوتلەیەک بەرگری لە مافی خۆی دەکات و دەیهەوێ سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە خۆی بێت و دەستکەوتی زیاتر ببات. بۆیە کورد و سوننە لەسەر ئەو پۆستە کێشەی بەدەستهێنانیان نییە و بەتایبەتی کورد داوای جێبەجێ کردنی دەستوور دەکات، کە هەمان داواکاری خۆپیشاندەرانە.

ئەشواق جاف دەشڵێت، پێشتر لیژنەیەکەی پەرلەمانی بەردەوام ڕێگریان دەکرد لە جێبەجێ کردنی ماددەی ١٤٠ی دەستوور، هەندێکیشان بەو ڕێگری کردنەیان بە ئاشکرا شانازییان پێوە دەکرد، بۆیە حالی عێراقیان بەئەمڕۆ گەیاند، لەبەر ئەوەی دەستوور جێبەجێ نەکراوە.

ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشوو گوتیشی، عادل عەبدولمەهدی یەکەم سەرۆک وەزیرانە، کە هەوڵی جێبەجێکردنی دەستووری دا، بۆیە هێزە سیاسییەکان هەندێکجار هێرشیان دەکردە سەر و دەیانگوت مجاملەی کورد دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com