دۆخی عێراق تەمومژاوی تر دەبێت

0

نوچە: مورادی

شارەزایەکی کاروباری سیاسیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دۆخی عێراق تەمومژاوی تر دەبێت و ئاسۆیەکی روون نابیندرێت. دەشڵێت ”مەترسیدارتر لەهەمووی ئەگەرێک نەبوونی ئەڵترناتیڤێک بۆ دۆخەکە”.

دۆخی سیاسیی و ئابووری عێراق بە هۆی گەندەڵی و پێشێلکردنی یاسا و دەستوور، دەیان کارەساتی بەسەر خەڵکی ئەم وڵاتەدا هێناوە و تاکو وای لێهات لە ڕۆژی ٢-١٠-٢٠١٩ خەڵک لە عێراق راپەڕی دژی کۆی سیستەمی سیاسیی وڵات و تاکو ئێستا نزیکەی ٥٠٠ کەس کوژراوە و زیاتر لە ١٧ هەزار کەسیش بریندار بووە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، حەسەن بارام، چاودێری سیاسیی و شارەزا لە کاروباری سیاسیی عێراق، لەبارەی دۆخی عێراقەوە ڕایگەیاند: دۆخی عێراق تەمومژاوی تر دەبێت و ئاسۆیەکی روون نابیندرێت، هۆکار زۆرن، کە یەک لەوانە لە دەستی شیعەیە و خەڵکی شیعەش لەدژی راپەڕیوە؛ هیچ کام لەم هێزە سیاسیی و کاراکتەرە سیاسیانە، کە لە ١٥ ساڵی ڕابردوودا حوکمی عێراقیان کردووە قبووڵیان نییە.

حەسەن بارام دەشڵێت، هێزە شیعیە بەسەر دوو ئاراستەدا دابەش بوون، کە هەندێکجار ئەم دوو ئاراستەیە نزیک دەبنەوە لە پێکدادان لە نێوانیان، بەدوور نازانرێت ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بێت پێکدادان رووبدات. گوتیشی ”ململانێی نێوان ئێران و ئەمەریکا کاریگەرییەکی تۆخی لەسەر دۆخی عێراق هەیە.

ئەو چاودێرە سیاسییە، پێیوایە، مەترسیدارتر لەهەمووی ئەگەرێک ئەوەیە هێزە عێراقییەکان تاکو ئێستا نەیانتوانیوە ئەڵترناتیڤێک بۆ دۆخەکە بدۆزنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com