روونكردنەوەیەک لەبارەی كاركردنی ئافرەت لە كافتریاکان

0

نوچە

دوای ئەوەی موقەدەمێكی پۆلیسی هەولێر گوتی، دەستەی گشتی گەشتوگوزار بڕیاری داوە لە پێنج ئافرەت زیاتر ناتوانن لە یەك كافتریا كار بكەن، بەڵام هاوکات بە رەتکردنەوەی بڕیاری لەوشێوەیە وەڵام دراوەیە.

موقەدەمێكی پۆلیسی هەولێر لە كەنالًی رووداو، چەند جارێك دووبارەی كردەوە، دەستەی گشتی گەشتوگوزار بڕیاری داوە لە پێنج ئافرەت زیاتر ناتوانن لە یەك كافتریا كار بكەن، ئەوانیش وەك پۆلیس بریارەكەیان جێبەجێكردوە، لە هەمان بەرنامە سەرۆكی لێژنەی قايمقامیەتی سلێمانی كە فەرمانبەری بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانیيە، رەتی كردەوە، كە بریاری لەم شێوەیە لە دەستەی گەشتوگوزار دەرچوو بێت. 

دواتر دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: ئێمە وەك دەستەی گشتی گەشتوگوزار بە روون و راشكاوانە رایدەگەیەنین، كە لە هیچ بنكەیەكی گەشتیاری جیاكاری كاركردن لە نێوان نێرو مێ نەكردووە و ناكرێ، چونكە ئەمە دژی بنەماكانی مافی مرۆڤ و بنەماكانی جێندەرییە، بۆیە دووپاتی دەكەینەوە، كە هیچ جۆرە بڕیارێك لە دەستەی گشتی گەشتوگوزار لەم بارەیەوە دەرنەچووە، كە ژمارەی كارمەندی ئافرەت سنووردار بكات لە كاركردن لە هیچ بنكە و شوێنێكی گەشتیاری.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com