نوچە-شەرقولئەوسەت
یێنس ستولتێنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ لە بارەی جموجوڵەکانی داعش و ئەگەری خۆ ڕێکخستنەوەی لە عێراق هۆشداری دەدات.
بە گوتەی ستولتێنبێرگ، سەرباری تێکشكانی داعش لە رووی سەربازییەوە، ئەم گروپە ئێستاش بە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئاسایشی عێراق هەژمار دەکرێت.
سکرتێری گشتیی ناتۆ بەڵێن دەداتە عێراق، کە ڕێگە لە سەرهەڵدانەوەی داعش بگرن.
لە بارەی هەواڵبەندی وڵاتانی ناوچەکە بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش، ستولتێنبێرگ دەڵێت: شەراکەت و هاوپەیمانی وڵاتانی عەرەبی لە دۆخێکی باشتردایە و ئاسایشی ئەم وڵاتانە بەشێکە لە ئاسایشی ناتۆ.