نوچەنێت
سزای لەسێدارەدان بەسەر هاووڵاتیەکی خەڵکی دێولان بە ناوی “فەرزاد سەیف پەناهی” بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبهەجێکرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٨-١٢-٢٠١٩، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڵاویکردەوە، کاتژمێر پێنجی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سزای لەسێدارەدان بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی دێولان بە ناوی “فەرزاد سەیف پەناهی” تەمەن ٣٦ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێکرا.
بەپێی ڕێکخراوی هەنگاو، فەرزاد سەیف پەناهی ساڵی ٢٠١٤بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەک دەستبەسەرکراو دواتر سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.