نوچەنێت
سەرۆک کۆماری میسر ڕایگەیاند: دەوڵەتی کوردستان بەسەر چوار وڵاتدا دابەشکراوە، بەڵام کەس ناتوانێت ناسنامەی کوردبوون بسڕێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٨-١٢-٢٠١٩، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر لە کۆڕبەندێکدا کە بۆ گەنجانی نەتەوە جیاوازەکان سازکرابوو گوتی: دەوڵەتی کوردستان بەسەر چوار وڵاتی عێراق، سووریا، ئێران و تورکیا دابەش کراوە، بەڵام کەس ناتوانێ ناسنامەی کورد بوون بسڕێتەوە، چونکە هێشتا زمان و کولتووری خۆتان هەیە.
ئەم قسانەی سیسی، لە وەڵامی پرسیاری کچێکی کوردە لەم کۆڕبەندە. هاوکات سەرۆک کۆماری میسر داوا لە گەنجانی کورد دەکات، خۆیان پێبگەیەنن و بە خوێندن و لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی نەتەوە سەربەخۆکان و ئامادەکاریی بۆ قۆناغی سەربەخۆبوون بکەن، چونکە کە ناوچەیەک سەربەخۆ دەبێ، ئەوە مانای ئەوە نییە وڵاتێکی بەهێز دەبێت و نموونەی بەوە هێناوەتەوە، کە زۆر وڵات هەن سەربەخۆن، بەڵام بێهێزن و یەک باڵوێزخانەیان هەیە.
عەبدولفەتاح سیاسی، لەساڵی ٢٠٠١٣ بوو بە سەرۆک کۆماری میسر. دوای هاتنە سەرکاری، کارکردنی ڕەوتی ئیخوان موسلیمینی قەدەغە کرد و خستییە ناو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان.