نوچەنێت
وەزارەتی کارەبای عێراق ھۆشداری لە نەمانی کارەبا دەدات و دەڵێت، هەڕەشەی لەسەرە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٨-١٢-٢٠١٩. وەزارەتی کارەبای عێراق لەڕێگەی وتەبێژەکەیەوە هۆشدارییەکی ڕاگەیاندو ئەگەرى بڕانی کارەبای نیشتیمانی خستەڕوو.
وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: ئەگەری وەستانی وێستگەی زوبێدیەی گەرمایی هەیە، بەهۆی ئەوەی خۆپیشاندەران دوو ڕۆژە ڕێگرن لە گەیشتنی سووتەمەنی بۆ ئەم وێستگەیە.
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت: بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لە وێستگەی زوبێدیەی واست، دەبێتە هۆی ئەوەی پێدانی کارەبا بە شێوەیەکی تەواو بپچڕێت. هەروەها هەڕەشەیە بۆ سەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی کە بە تەواوی پەکی بکەوێت لە کاتی وەستانی وێستگەکە. کە خۆپیشاندەران ڕێگرن لە گەیشتنی گازی پێویست بۆی.