نوچەنێت
له ڕۆژی ئاڵای كوردستاندا، باڵیۆزی کەنەدا سیمبولی نیشتیمانی کەنەدا پێشکەشی سەرۆک بارزانی دەکات.
ڕۆژی سێشەممە ١٧-١٢-٢٠١٩، سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازی لە ئۆلریک شانون باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە عێراق و ئاشلی دۆریک، بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێر كرد و دیدارو گفتوگۆیان ئەنجامدا.
ئۆلریک شانون باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە عێراق له تویتێکدا دەڵێت”شەرەفمەندم بە دیداری سەرۆك مەسعود بارزانی، کەسایەتیەکی دیاری مێژووی نوێ، کە لە هەموو ژیانیدا لە پێناو مافەکانی گەلی کوردستان جەنگاوە و بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان، سیمبولی نیشتیمانیی کەنەدام وەک دیاری پێشکەش کرد”.