نوچە-سومریە نیوز
دوابەدوای ئاڵۆزتر بوونی قەیرانی ئەمنی لە عێراق و کوشتن و ڕفاندنی چالاکوانانی مەدەنی و کەسانی ئۆپۆزیسۆن، موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند.
موقتەدا سەدر لە تویتێکی کورتدا، هەڵوێستی خۆی لەبارەی بەردەوام بوونی تیرۆر و ڕفاندنی چالاکوانانی مەدەنی خستەڕوو.
لە تویتەکانی ڕابەری ڕەوتی سەدر هاتووە: کۆتایی بە تیرۆر بهێنن. ئاشتیخوازانە بجوڵێنەوە. دووبارەی کردنەوەی شتە تاقیکراوەکان هەڵەیە، پاراستنی عێراق ئەرکی هێزە ئەمنییەکانە.