نوچە-سی ئێن ئێن
بە پێی بڕیارێکی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ئەم وڵاتە ژمارەیەکی زۆر لە دیبلۆماتکارەکانی لە عێراق دەکشێنێتەوە.
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە نامەیەکدا کە ئاراستەی کۆنگرێسی وڵاتەکەی کردووە، ڕایگەیاند: ژمارەی دیبلۆماتکارەکانیان لە عێراق بە ڕادەیەکی بەرچاو کەم دەکەنەوە.
لەم نامەیەدا کە ئاراسەتی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کراوە، پۆمپیۆ وردەکاری پلانی کشانەوەی دیبلۆماتکارەکانی ئەمەریکای لە عێراق خستۆتەڕوو.
هاوکات ژمارەیەک لە کۆنگریسمەنەکانی ئەمریکا، ڕەخنەی توندیان لەم بڕیارەی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا گرتووە و دەڵێن: ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی بەهێز بوونی دەسەڵات و کاریگەری ئێران لە عێراق.
بە گوێرەی ئەم بڕیارە لە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠، ژمارەی دبلۆماتکارانی ئەمریکا لە باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانە و نوێنەرایەتییە سیاسییەکانی لە بەغدا و هەولێر بە رێژەی ٢٨% کەم دەبێتەوە.