نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کۆبووەوە

0

نوچە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کۆبووەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٧-١٢-٢٠١٩، لە هەولێر، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ لۆرێنزۆ گوێرینى، وەزیرى بەرگریى ئیتالیا و شاندێکی یاوه‌ری کۆبووەوە و سەرۆکی هەرێم سوپاسى ئیتاڵیاى کرد بۆ ئەو هاوکاریى و پشتگیرییە سەربازییانەى کاتى شەڕى داعش له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيدا پێشکەش بە هەرێمى کوردستانى کرد و ڕۆڵى پسپۆڕانى سەربازیى ئیتالى لە مەشقپێکردن و ڕاهێنانى پێشمەرگە به‌رز نرخاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، لاى خۆیەوە گوێرینى ڕێز و پێزانینى ئیتاڵیاى بۆ هەرێمى کوردستان و پێشمەرگە دووپات کردەوە کە لە شەڕى دژى تیرۆر و تێکشكاندنى داعشدا ڕۆڵیکى گەورەیان بینى و بەرگرییان لە هەموو پێکهاتەکانى هەرێمى کوردستان کرد، هەروەها بەردەوامیى پشتگیریى وڵاتەکەى بۆ هەرێمى کوردستان و عێراق لە بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و پاراستنى ئارامى و سەقامگیریى ناوچەکە، نیشان دا.

هەر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاریکاریى و هەماهەنگی ئەمنى نێوان هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵى عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى مەترسییەکانى تیرۆر، دوایین دۆخى عێراق و خۆپیشاندانەکانى بەغدا و پارێزگاکانى دیکەى وڵات، پێشهاتەکانى سوریا و دۆخى ناوچەکە بەگشتى، تاوتوێ كران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com