عێراق قەرزەکانی دەداتەوە

0

نوچە-ڕوسیا الیوم

عێراق بەشێک لە قەرزەکانی خۆی بە وڵاتانی بیانی و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دەداتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی دیسەمبەر، هیثم الجبوری، سەرۆکی کۆمیسیۆنی دارایی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە زیاتر لە ٥٠ ملیار دۆلار بە وڵاتانی جیهان و دامەزراوە نیودەوڵەتییەکان قەرزداروە و لە ماوەی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ ملیار دۆلار لەم قەرزانەی داوەتەوە.

بە گوتەی سەرۆکی کۆمیسیۆنی دارایی، ئێستاش عێراق نزیک بە ٢٧ ملیار دۆلار قەرزدارە.

بە گوتەی ئەم بەرپرسەی عێراق، بەغدا قەرزێکی ٤١ ملیار دۆلاریشی بە سعودیە هەیە و ئەم قەرزە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی حکومەتی بەعسی عێراق و دەسەڵاتدارێتی سەدام حسێن. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com