نوچە- العربی الجدید
محەمەمد شیاع سودانی، کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە بارەی گۆڕانکارییە سیاسییەکان و دۆخی ناوخۆی ئەم وڵاتە، دوایین هەڵوێستی خۆی وەرگرت.
بە گوتەی سودانی، پلان و ئەجێندای سیاسی ئەو لەگەڵ ویستی و داواکاری خۆپیشاندەرانی عێراقی یەکانگیرە.
سودانی لە بەشێک لە چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ کەناڵی العربی الجدید، بەس لە مەرجەکانی خۆی بۆ بە دەستەوە گرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات.
لە پەیوەندی لەگەڵ هێزەکانی نەیار و دژبەری خۆی، ئەم کاندیدەی پۆستی سەرۆکوەزیران دەڵێت: ژمارەیەک لایەن و فراکسیۆن بەشێوەی ئامانجدار دژایەتیم دەکەن و هەوڵی ڕووخاندنی کەسایەتیم دەدەن.
بە دیاریکراوی، سودانی ئاماژەی بە دژایەتی رەوتی سەدر لەگەڵ خۆی کردووە و دەشڵێت، نە رەوتی حیکمە و نە هاوپەیمانی سەدر، لارییان لە کاندید بوونی ئەو نەبووە.
لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی پشتیوانی ئێران لە کاندیدبوونی سودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، دەڵێت: بابەتی خۆکاندید کردنی بۆ ئەم پۆستە، بڕیارێکی بە تەواو عێراقییە و هەندێ لایەن بەشێوەی ئامانجدار ئەم دەنگۆیانە بڵاو دەکەنەوە.