هەواڵنێرانی بێ سنوور دوایین راپۆرتی بڵاوکردەوە

0

نوچە-ڕۆیتەرز

رێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور لەبارەی زیانی گیانی بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان و میدیاکارانی جیهان دوایین ڕاپۆرتی خۆی بڵاو کردەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی رێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور، لە ساڵی ٢٠١٩ لە هەموو ناوچەکانی جیهان ٤٩ کەس لە هەوالنێران و ڕۆژنامەنووسان بوونەتە قوربانی و گیانیان لە دەستداوە.

بە پێێ ڕاپۆرتەکە، ئەم ڕێژەیە لە ڕووی مێژووییەوە، بە کەمترین ژمارە هەژمار دەکرێ، کە ساڵانە وەک ژمارەی قوربانیان بڵاو دەبێتەوە، چونکە ساڵانە بەشێوەی نێونجی ٨٠ هەواڵنێر لە ئاستی جیهاندا بوونەتە قوربانی.

زۆربەی کوژراو و قوربانییەکانی ئەمساڵ لە وڵاتانی ئەفغانستان، سوریا و یەمەن تۆمار کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com