ئەمەریکا دۆخی عێراق بەرەو ئاراستەیەکی دیکە دەبات

0

نوچە: مورادی

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، عێراق بە بارودۆخێکی نائاساییدا تێدەپەڕێت و ڕەنگە هەڵبژاردنی پێشوەختەش بکرێت. دەشڵێت ”ئەمەریکا دۆخەکە بەرەو ئاراستەیەکی دیکە دەبات”.

خۆپیشاندانەکانی عێراق لە ٢-١٠-٢٠١٩وە دەستی پێکردووە و تا ئێستا نزیکەی ٥٠٠ کەس کوژار و زیاتر لە ١٧ هەزار برینداری لێکەوتووەتەوە. سەرەڕای ئەوەش لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە تایبەتی نێو ماڵی شیعە بەسەر دووبەرەدا دابەش بووە، بۆیە ئەگەری شەڕی ناوخۆیی لە عێراق زۆرە. هاوکاتیش داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەش دەکرێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، د. بەهار مەحموود، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی دۆخی عێراق ڕایگەیاند: عێراق بە بارودۆخێکی نائاساییدا تێدەپەڕێت و حکومەتێکی کاربەڕێکەرە، رەنگە هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت. هەڵبژاردنیش بەوشێوەیە نییە ئەمڕۆ بڕیار بدەن و دوو بەیانی هەڵبژاردن بکرێت.

بەهار مەحموود ئاماژە بەوە دەکات، کە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە، کە بە هەوڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنەوەی بۆ جارێکی دیکە وەک ئەنجوومەنی وەزیران نییە؛ ئەنجامدانی هەڵبژاردن کاتی زۆر دەوێت. گوتیشی ”خودی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان هەڵوەشێنراوەتەوە، بۆیە دەبێت سەرەتا کۆمیسیۆنەکە دەستنیشان بکرێتەوە و دواتر بڕیار بدرێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێیوایە، ئەگەر هەر لە ئێستاوە بەبێ کات بە فێڕۆ دان بە پێی رێکارە یاساییەکان کار لەسەر دانانی کۆمسیۆنێکی نوێی باڵای هەڵبژاردنەکان و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان زیاتر لە ساڵێک کاتی دەوێت.

لەبارەی ڕۆڵی ئەمەریکا لەسەر رووداوەکان بەهار مەحموود گوتی ”ئەمەریکییەکان لەسەر هێڵن و پێدەچێت بارودۆخەکە بەرەو ئاراستەیەکی دیکە ببن، واتە بەرەو ئارام کردنەوەی دۆخەکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com