ئەمڕۆ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم کۆدەبنەوە

0

نوچە

سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لەبارەی بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

بەگوێڕەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ (سێشەممە ١٧-٣-٢٠١٩) کاتژمێر ١١:٣٠ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان (سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک وەزیران) کۆدەبنەوە. کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە تاوتوێکردنی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق.

سێ سەرۆکایەتییەکی هەرێمی کوردستان لەکاتێکدا کۆدەبنەوە، پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە، خانەنشینی، دەرماڵە و ئیمتیازاتەکان کردوە، چاوەڕواندەکرێت ئەو بابەتانە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە بن.
هەروەها عێراق لەسەروبەندی پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێدایە و خۆپیشاندانەکانی بەغدا و هەندێک لە پارێزگاکانی دیکەش بەردەوامن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com