ئەمڕۆ ڕۆژی ئاڵای کوردستانە

0

نوچە

ئەمڕۆ (سێشەممە ١٧-١٢-٢٠١٩) ڕۆژی ئاڵای کوردستانە، بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەراسیمی ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت.

لە زانکۆی سەلاحەدین بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە گشت هۆڵەکانی خوێندن بە بەشداری زیاتر لە ٢٥ هەزار قوتابی، لەلایەن گشت مامۆستایانی زانکۆوە وانەیەکی تایبەت لە بارەی ئاڵای کوردستان دەگوترێتەوە.

کاتژمێر ١٢ رێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە قەڵای هەولێر و لە شارەکانی دیکەی باشووری کوردستانیش، یادی ئەو ڕۆژە بەرز دەنرخێندرێت..

لە ساڵی ١٩٩٩، پەرلەمانی کوردستان رۆژی ١٧-١٢ـی هەموو ساڵێکی، وەک ڕۆژی ئاڵای کوردستان دیاریکرد.

دیاریکردنی ئەو ڕۆژە بەهۆی هەڵکردنی ئەو ئاڵایە بوو لە رۆژی ١٧-١٢-١٩٤٦، لە شاری مهاباد هەڵکرا، کە مانگێک بەر لە ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان لە شاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیێندرا. قازی محەمەد بە یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان دیاریکرا و مستەفا بارزانی، ڕێبەری شۆڕشی رزگاریخوازی گەلی کوردستان، وەک سوپاسالاری کۆمار، دیاریکرا.

ئاڵای کوردستان بە بڕیاری پەرلەمانی کوردستان بووەتە ئاڵای فەرمی هەرێمی کوردستان و نیشانە و رەنگەکانیشی دیاریکراوە.

هەروەک لە بڕیارەکەدا هاتووە، ئاڵای کوردستان لاکێشەیە و پانییەکەی دوو لەسەر سێی درێژییەکەیەتی و دابەشکراوە بەسەر سێ لاکێشەی یەکسان. لاکێشەی سەرەوە ڕەنگی سوورە و هێمایە بۆ شەهیدانی بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان، لاکێشەی ناوەڕاست سپییە و هێمایە بۆ ئاشتیخوازیی گەلی کوردستان و ئازادیی و لێبووردن، هەروەها لاکێشەی خوارەوە سەوزە و هێمایە بۆ کشتوکاڵ و ژینگەی کوردستان.

خۆرێک لە ناوەڕاستی ئاڵاکەیە و هێمایە بۆ بەردەوامی ژیان و جەژنی نەورۆز؛ جگە لەو رەنگ و هێمایانەش نابێ هیچ نووسین یان رەنگ و وێنەیەکی دیکە بخرێتە سەر ئاڵای کوردستان بەپێی یاسا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com