پوتین و ترەمپ سەردانی ئیسرائیل دەکەن

0

نوچە-ئاڕ .تی

گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی کرملین دەڵێت، سەرۆکی روسیا، مانگی جانیوەری سەردانی ئیسرائیل دەکات.

دیمێتری پسکۆف، گوتەبێژی کرملین، ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی دیسەمبەر، گوتی: لە مانگی جانیوەری ساڵی داهاتوو ڤلادیمیر پوتین سەردانی ئیسرائیل دەکات.

ئاژانسەکانی هەواڵی جیهان، پێشتر رایانگەیاندووە، لە داهاتوویەکی نزیکدا دۆناڵد  ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، سەردانی ئیسرائیل دەکات، بەڵام جارێ ڕوون نییە، ئایا ئەم سەردانی سەرۆکانی روسیا و ئەمریکا بۆ ئیسرائیل هاوکات و بە پێی پلانی پێشوەختە دەبێت یان نا.

لە بارەی ئامانجەکانی ئەم سەردانە، هەستیارەی پوتین بۆ ئیسرائیل زانیاریەکی تەواو لە بەردەست نییە. پێدەچێ سەردانەکە هاوکات بێت لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی هۆڵۆکاست.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com