نوچە
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، لەکۆبوونەوەی لەگەڵ باڵيۆزى نوێی به‌ريتانيا له عێراق، ويستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا دووپات كرده‌وه.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٦-١٢-٢٠١٩ له هه‌ولێر نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ستيفن هيكى، باڵيۆزى تازه‌ى به‌ريتانيا له عێراق دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و خۆپيشاندانه‌كان و پێشهاته‌كانی ئاينده‌ى پرۆسه‌ى سياسييان له وڵات تاوتوێ كرد.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕه‌كه، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شانشينى يه‌كگرتوو، مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر و جموجووڵه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى داعش له چه‌ند ناوچه‌يه‌كى عێراق و پێويستيى به‌رده‌وامى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ چۆنيه‌تيى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر، دۆخى سووريا و ناوچه‌كه به‌گشتى، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
