بەریتانیا هۆشداری دەداتە بەغدا

0

نوچە-بغداد الیوم

باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا لە بارەی رووداوەکانی عێراق و سەرکوتی خۆپیشاندانەکانی ئەم وڵاتە هۆشداری دایە بەغدا.

ستێفان هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا، ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی دیسەمبەر گوتی: بەریتانیا داوا لە سوپای عێراق دەکات، کە بەرامبەر بە هێرشی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر خۆپیشاندەران پارێزگاری لە خەڵکی عێراق بکات.

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەشڵێت، پێشوازی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و شەفاف دەکەین لە عێراق.

ستێفان هیکی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر توندوتیژی بەرامبەر بە خەڵکی خۆپیشاندەری عێراق بەردەوام بێت، بەریتانیا هەموو بژاردەکان لە دژی بەغدا تاوتوێ دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com