نەوزاد عەلی-سلێمانی
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، هیچ شتێکی وانەماوە بێتە کۆسپ لە بەردەم کۆنگرەی یەکێتی، بۆیە کۆنگرە لە کات و رۆژەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێشتر ٧-ی ئه‌م مانگه‌ی دیاری كردبوو بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان كاری زۆری ویست كۆنگره بۆ ٢١-ی ئه‌م مانگه دواخراوه.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، سامان گەرمیانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی کۆنگرەی حزبەکەیان، ڕایگەیاند: زۆربەی ئامادەکارییەکانی بۆ کۆنگرەی یەکێتی کراوە و پەیڕەویش دیاری کراوە، هیچ شتێکی وانەماوە، کە بێتە کۆسپ لەبەردەم ئەنجامدانی کۆنگرەی چوارەم، بۆیە کۆنگرە لەکات و رۆژی خۆیدا بەڕێوەدەچێت”.
سەبارەت بە سیستەمی بەڕێوەبردنی یەکێتی، گەرمیانی گوتی “هەیکەلی بەڕێوەبردنی یەکێتی لەکۆنگرە بڕیاری لەسەر دەدرێت، تەقریبەن هەموومان ڕێککەوتووین لەسەر هەیکەلی بەڕیوەبردنەکە، بەڵام گرنگ ئەوەیە پڕۆژەکە بڕواتە کۆنگرە و لە کۆنگرەدا پەسەند بکرێت”.