ئاسایش: ئەو باندەی ژنێک سەرۆکایەتی دەکرد دەستگیرکران

0

نوچە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەربەندیخان سەر بە ئاسایشی گەرمیان، بەهاوکاری ئاسایشی شارەزور دەستگیرکردنی باندێکی باندێک فێڵکردنی راگەیاند و دەشڵێت ”باندەکە لە لایەن ژنێکەوە سەرۆکایەتی دەکرێت”.

عوسمان عەبدولکەریم، گوتەبێژی ئاسایشی گەرمیان، ئەمڕۆ (دووشەممە ١٦-١٢-٢٠١٩)، لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هێزەکانی ئاسایشی دەربەندیخان سەر بە ئاسایشی گەرمیان، توانیان باندێکی حەوت کەسی دەستگیربکەن، کە سەرۆکی باندەکە ژنێکە “پیشەی پۆلیسە و لە بەڕێوبەرایەتی توندوتیژی دەربەندیخان دەوامی کردوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو حەوت کەسە هەستاون بە فێڵکردن و دەستبڕینی نزیکەی ٣٠٠ کەس لەسنوری گەرمیان، شارەزور  و سلێمانی.

گوتەبێژی ئاسایشی گەرمیان گوتیشی “ئەو کەسانە پارەیان لە خەڵک وەرگرتوە خەڵکیان هەڵخەڵەتاندوە، بەناوی دامەزراندن، وەرگرتنی زەوی و وەرگرتنی ئوتۆمبێل گواستەوە لە دەمەزراوەیەکەوە بۆ دامەزراوەیەکی دیکە، لە ١٥٠ هەزار بۆ ملیۆنیک و نیو پارەیان  لەخەڵک وەرگرتووە”.

عوسمان عەبدولکەریم گوتیشی “ئافرەتەکە ئێستا لە گرتن و گواستنەوەی گەرمیانە، پینج کەسەکەی دیکە لای هێزەکانی ئاسایشی گەرمیانن، یەک کەسی دیکەیان  دادوەر بۆ وەرگرتنی وتە بانگی کردووە”.

لەبارەی ناسنامەی ئافرەتەکەوە دەڵێت “پۆلیسی توندوتیژیە لە دەربەندیخان، ئەو شەش کەسەکەی دیکە خەڵکی شارەزورن، کەسێکیان یاریدەرەری پزیشکە، کەسێکیان بەڕێوبەری باخچەی ساوایانە لە هەڵەبجە، کەسێکیان پۆلیسی فریا کەوتنە لەشارەزور، دو کەسیان کاسبن، ئەو کەسەکەی دیکە خانەنشینە، ئەو باندە سودیان لە پیشەکەی خۆیان وەرگرتوە و هەستاون بە قۆڵ بڕینی خەڵک”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com