نوچە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش – هەولێر، لهبارهی قسهكانی بهرپرسێكی باڵای كۆمهڵی ئیسلامی كوردستان لهبارهی ئهشكهنجهدانی ئهندامانی حزبهكهیان روونكردنهوهیهك بۆ ڕای گشتی بڵاودهكاتهوه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش – هەولێر له روونكردنهوهكهدا ئاماژهی بهوهكردووه “دوای بەدواداچوونیان لەسەر قسەکانی ”محمد حکیم” ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی، سەبارەت بە لێدان و ئەشکەنجەدانی ئەندامانیان لە ئاسایش و دوای پەیوەندی کردن بە خودی بەرێزیان دەرکەوت، کە ئەو حاڵەتانەی باسی کردووە لە هەولێر روویان نەداوە و سایتی خەندان بەمەبەست ئەمەی باسکردووە، کە رووداوەکە لە هەولێر بووە و و روژاندنی ئەم بابەتەش مەبەستدار بووە”.
له روونكردنهوهكهدا هاتووه “سایتی خەندان دەبوایە رەچاوی ئیتیکی رۆژنامەوانی بکردبایە و پێش بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە بەمشێوازە، رای بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش – هەولێری وەربگرتبایە”.
له روونكردنهوهكهی ئاسایشدا، خەڵکی کوردستان ئاگادار و دڵنیاكراوهتهوه، کە هاوتەریب لەگەڵ پاراستنی خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستان، کارەکانیان لە چوارچێوەی یاساو بەپێی بنەماکانی مافی مرۆڤ بەجێ دەگەیێنێت.
محەمەد حەکیم کارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان دوێنێ یەکشەممە ١٥-١٢-٢٠١٩، لەمیانی بەشداریکردنی لە پانێلێکدا لە ژێر ناوی “کوردستان لەبەردەم گۆڕانکارییەکاندا” رایگەیاند، “ئهندامێكمان له ههولێر، ئاسایش سێ فهقهراتی شكاندوهو دوجار لهناو ئاسایشدا نهشتهرگهری بۆ كراوه، لەولاشەوە داوای یەكڕیزیمان لێدەكەن”.
محەمەد حەکیم ئەمڕۆ دوشەممە ١٦-١٢-٢٠١٩ روونکردنەوەیەکی لەژێر ناوی “ڕاستکردنەوە” بڵاوکردەوە و رایگەیاند باسی لەوەشکردوە، “ئەوەی جێی تێبینیم بوو ھەندێک سایت بێ ئەوەی لێدوانیشیان بۆ بدەم لە داڕشتنی ھەواڵەکاندا ناوی ئاسایشی ھەولێریان ھێنابو لە کاتێکدا من لە وتەکانم ئاماژە بە ئاسایش و دژەتێرۆری ھەردو زۆن ئەکەم”.
محەمەد حەکیم ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە “وێرای سوپاس و پێزانینمان، کە ئەم دەزگا ئەمنیانە ئەمنیەتیان بۆ ھەرێم دابین کردوە، بەڵام پێمان وایە دەبێت بنەماکانی مافی مرۆڤ زیاتر بپارێزن و مامەڵەیان لەگەڵ کادرو و ئەندامانمان باشتر بکەن”.