نوچە: ئاژانسەکان
هاوپەیمانییەک بەیاننامەیەک لەبارەی هەواڵی هێنانی تانک و زرێپۆشی ئێرانی بۆ بەغدا، دەردەکات و دەڵێت، ئەوە داگیرکارییە.
لە بەیاننامەکەدا، هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەکان، هێنانی ئەو تانکانە بە ”داگیرکاریی ئێران“ بۆ خاکی عێراق، هەژمار دەکەن.
هاوپەیمانییەکە پێیوایە، ئەو هێزە ئێرانییە بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی عێراق نێردراونەتە بەغدا و بەرپرسیارێتی هەر دەستدرێژییەکیش بۆ سەر خۆپیشاندەران، دەخاتە ئەستۆی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
هەفتەی رابردوو گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە، کە تێیدا ژمارەیەک تانک و زرێپۆش دەردەکەون و بەشێک لە میدیا عێراییەکان باسیان لەوە کرد، کە ئەو تانکانە ئێرانین و لە دەروازەی زەرباتییەوە نێردراونەتە بەغدا.