نوچە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نەسروڵڵا رەشنوودی، کۆنسوڵی گشتیی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە، کۆبوونەوەکە بەبۆنەی دەستبەکاربوونی رەشنوودی بوو لەو پۆستە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونى له كۆنسوڵی گشتيى كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر كردووە و هیوای سه‌ركه‌وتنی له كار و ئه‌ركه‌كانیدا بۆ خواستووە.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە ١٥-١٢-٢٠١٩ له هه‌ولێر بەڕێوەچوو، نێچیرڤان بارزانی و نه‌سروڵڵا ره‌شنوودى دوا پێشهاته‌كانی دۆخی عێراق و ناوچه‌كە، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌وامیی گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، تاوتوێکراون.