کۆمکاری عەرەبی هۆشداری دەدات

0

نوچە-بغداد الیوم

ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، لەبارەی دۆخی عێراق ووڵاتانی دیکەی عەرەبی هۆشداری دەدات.

ئەحمەد ئەبو غەیز، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، ئەمڕۆ شەممە ١٥ی دیسەمبەر ڕایگەیاند، ئەوەی لە ٢٠٠١ بە دواوە لە وڵاتانی عەرەبی و عێراق ڕوویداوە، ناکرێ ناوی بەهاری عەرەبی لە سەر دابنرێت.

ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، ئەمڕۆ لە میانی گوتاریک لە شەرموشەیخ گوتی: کوژرانی ٥٠٠ هەزار سوری و ئاوارەبوونی چوار ملیۆن کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە و کاولکاریەکانی شەڕ لە عێراق، یەمەن و لوبنان، دۆخێکی وای پێکهێناوە، کە سفەتی بەهاری عەرەبی بۆ وڵاتانە نەشیاوە.

ئەبوغەیز، هەروەها لەبارەی دەستوەردانەکانی وڵاتانی ئیقلیمی لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی عەرەبی هۆشداری دەدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com