نوچە-المعلمە
محمد الجالدی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی بیارق الخیر دەڵێت، ١٨٠ ئەندام پەرلەمان نامەیەکیان واژۆ کردووە و داوایان کردووە، کە پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕادەستی کەسێکی بێ لایەن و سەربەخۆ بکرێت.
بە گوتەی الخالدی، ئەم نامەیە، کە واژۆی ١٨٠ پەرلەمانتاری لە سەرە، رادەستی سەرۆککۆماری عێراق کراوە.
لە بارەی کاندیدەکانی پۆستی سەرۆکوەزیران، الخالدی زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو و دەڵێت، لە نامەکەدا ئاماژە بە ناوی سێ کەسایەتی کراوە و بەرهەم ساڵح ڕاسپێردراوە، کە یەکێک لەو کەسانە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بناسێنێت.
هەر لە سەر زاری ئەم پەرلەمانتارەوە ئاشكرا بووە، کە بەرهەم سالح بەڵێنی بە پەرلەمان داوە، کە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق لە کەسانی بێ لایەن و سەربەخۆ هەڵدەبژێردرێت.