نوچە: ئاژانسەکان
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی فەتح ، ئەمڕۆ شەممە ١٥ی دیسەمبەر ڕایگەیاند، لایەنەکان ئاستەمە ،کە بتوانن لە سەر کەسێکی دیاریکراو بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بگەنە ڕێککەوتن.
احمد الکنانی دەشڵێت: کۆبوونەوەکانی نێوان سەرۆککۆمار و فراکسیۆنەکانی عێراق بەردەوامە، بەڵام تاکوو ئێستا لە دەستنیشانکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران نەگەیشتوونەتە ئەنجام و رێککەوتن.
الکنانی هەروەها جەخت دەکاتە، سەر تایبەتمەندیەکانی کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران و دەڵێت، سەرۆکوەزیرانی داهاتوو دەبێ کەسایەتییەکی سەربەخۆ، کارامە و شەفافی هەبێ و توانای ڕاپپەڕاندن و ئیدارەدانی وڵاتی هەبێت و ڕای گشتی متمانەی پێبکات.