پەرلەمانتارێک: دوو لە کاندیدەکان باشترینن

0

نوچە: مورادی

پەرلەمانتارێکی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، چەند ناوێکیان دیاری کردووە بۆ کاندیدکردنیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەو بڕوایەدام دوو کەس لەوانە باش و گونجاو بن.

لە ڕۆژی ٢-١٠-٢٠١٩ تاکو ئێستا خۆپیشاندان، دژی گەندەڵی و سیاسییەکان بەردەوامە و نزیکەی ٥٠٠ خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە ١٧ هەزار کەسیش بریندار بوون.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی، لەسەر داوای مەرجەعی شیعە دەستیلەکارکێشایەوە و لە ٢٩-١١-٢٠١٩، لە ئێستادا لایەنەکان لە گفتوگۆدان کەسێک بۆ جێگرەوەی دیاری بکەن کە شەقامیش تا ئەندازەیەک لێی رازی بێ و بتوانێ بارودۆخ و شەقامی عێراق هێمن بکاتەوە.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، د. ئەشواق جاف، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق، ڕایگەیاند: چەند ناوێکیان دیاری کردووە بۆ کاندیدکردنیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەو بڕوایەدام دوو کەس لەوانە باش و گونجاو بن، (نەیویست ناویان بهێنێ) لەوانە بەدڵی شەقام نەبێت بەڵام لە زمنی کاری پەرلەمانی لە ماوەی ٨ ساڵ ئەو دوو کەسە تێکەڵاوی گەندەڵی نەبوون.

ئەشواق جاف دەشڵێت، بە هاوکاری کردنی کوتلە سیاسییەکان، سەرۆک وەزیرانی نوێ دەتوانێ کێشەکان چارەسەر بکات؛ ئەگەر بەرانبەر بە گەندەڵی نەوەستنەوە و پشت بەدەستوور نەبەستن شەقام هێمن نابێتەوە و عێراق بەرەو نادیار دەبەن.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی عێراق دەڵێت، شەقام لە هەموو سیاسییەکان ناڕازییە و جیاوازی ناکات لە نێوان کوتلە یان نەتەوەدا و دەڵێن ئەو حکومەتەی لە دوای ٢٠٠٣ -ەوە هاتووە مافی ئێمەی نەداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com