نوچە-الغد پرس
عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە، ئەمڕۆ شەممە ١٥ی دیسەمبەر، جەختی کردەوە، کە ئەوان وەکوو قەوارەیەکی سیاسی هیچ کاندیدێکیان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق نابێت.
عەمار حەکیم لە بەیانێکدا دەڵێت: لەوکاتەوە، کە سیمای ئۆپۆزسیۆنمان بە خۆوە گرتووە، پێمان وایە، کە دەبێ هەموو لایەنەکان بەشێوەیەکی بنیاتنەر هەوڵ بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکان بدەن.
لە بارەی دۆخی ئێستای عێراق و بۆشایی پۆستی سەرۆکوەزیران، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە دەڵێت، هیچ کاندیدێکیان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق نابیت و لەگەڵ باشتربوونی دۆخی عێراق و ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پیشوەختەن، تاکوو داواکاری خۆپیشاندەران بێتە دی.