باری تەندروستی سەدر ناجێگیرە

0

نوچە-المیادین

دوای ئەوەی، کە ژمارەیەک لە ئاژانسەکانی هەواڵ، دەنگی ناجێگیربوونی باری تەندروستی موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدریان بڵاو کردەوە، سەرچاوەکانی نزیک لە ناوبراو لەم بارەوە ڕوونکردنەوە دەدەن.

سەرچاوەکانی نزیک لە موقتەدا سەدر دەڵێن، ئەم دەنگۆیانە دورن لە ڕاستی و باری تەندروستی سەدر جێگیرە.

پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاو ببووەوە، کە سەدر تووشی نەخۆشێ خوێنبەربوونی مێشک بووە و بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی سەردانی تارانی پایتەرختی ئێرانی کردووە.

هاوکات گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، هاتنی سەدر بۆ تاران پەیوەندی بە گۆڕانکاریەکانی عێراقەوە نییە، بەبێ ئەوەی زانیاری لە باری ئامانجی ئەم سەردانەی سەرۆکی ڕەوتی سەدر بۆ تاران بخاتەڕوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com