نوچە: مورادی
مامۆستایەکی زانکۆ لەبواری زانستە سیاسییەکان رایدەگەیەنێت، کەمە نەتەوەکانی دیکەی تورکیاش دەتوانن سوودمەندبن لە بڕیارەکەی کۆنگرێسی ئەمریکا.
لە رۆژی ١٢-١٢-٢٠١٩، لە بڕیارێكی مێژوییدا، كۆنگرێسی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پرۆژە یاسای بەجینۆساید ناساندنی ئەرمەنەكانی پەسەندكرد، ئەو بڕیارە، سەرەڕای ئەوەی وەرچەرخانێكی لە سیاسیەتی ئەمدواییەی ئیدارەی ویلایەتە یەكگرتوەكاندا كرد، وا پێشبینی دەكرێت ببێتە هۆی ئاڵۆزبونی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا-توركیا، لەكاتێكدا حكومەتی ئەنقەرە بە توندی دژ بەو بڕیارەیە كە پێشتر لە لایەن حكومەتی فڕەنساوە پەسەندكرا.
لەوەڵامی ئەو بڕیارەدا فهخرهدین ئاڵتون، سهرۆكی فهرمانگهی پهیوهندیهكانی سهرۆكایتی كۆماری توركیا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، “ههنگاوهكهی ئهنجومهنی پیرانی ئهمریكا داهاتوی پهیوهندیهكانمان لهگڵ واشنتۆن دهخاته مهترسییهوه”.
بەپێی سەرچاوە مێژوییەکان، لە ٢٤ی نیسانی ١٩١٥- دا دەوڵەتى عوسمانى دەستیکردوە بە کۆمەڵکوژکردنى گەلانى ئەرمەنی، کلد و ئاشور و ئێزدی، لەو پاکتاوکردنە گەورەیەی دژ بە مرۆڤایەتیدا زیاتر لە ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار مرۆڤ کۆمەڵکوژکرا.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، د. بوخاری عەبدوڵڵا، مامۆستای زانکۆ و چاودێری سیاسی، لەبارەی کاریگەری بە جینوساید ناساندی کوشتاری ئەرمەنییەکان لە لایەن تورکیاوە لە ئێستادا، رایگەیاند: ئەم بڕیارەی ئەمریکا کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر سیاسەتی دەرەوەی تورکیا، لەشکرکێشی تورکیاش هەر دەچێتەوە چوارچێوەی سیاسەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە و کاریگەری یەکجار زۆری دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا.
ئەو چاودێرە سیاییە دەشڵێت، کەمە نەتەوەکانی دیکەی تورکیاش دەتوانن سوودمەند دەبن لەم بڕیارەی کۆنگرێس و ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بەڵام ئەو بڕیارە ناچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە ئەگەر بێتو سەرۆکی ئەمریکا واژۆی لەسەر نەکات.