نوچە: مورادی
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ یەکشەممە وەک لیژنەی یاسایی لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی کۆدەبینەوە.
دوای ئەوەی ئهنجوومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان، پڕۆژەیاسای چاکسازی پهسند كرد و ڕۆژی (پێنجشەممە ١٢-١٢-٢٠١٩) پڕۆژەیاساکەی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کرد. بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ١٦-١٢-٢٠١٩، لە پەرلەمان یەکەم خوێندنەوەی بۆ بکرێت.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، روبینا تیاری، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پڕۆژەیاسای چاکسازییەوە ڕایگەیاند: پرۆژەیاساکە تازە گەیشتووەتە پەرلەمان ئەمڕۆ یەکشەممە وەک لیژنەی یاسای کۆبوونەوەی لەسەر دەکەین؛ لەرووی یاساییەوە هیچ کێشەیەکی نییە و لە رووی داراییشەوە سوودێکی باشی دەبێت، کە کێشەی خەڵک کەم دەکاتەوە و نا دادپەروەرییش ناهێڵێت و ئەگەریش کەموکورتیشی تێدابێت، وەک لیژنەی یاسایی دەیخەیەڕوو لە پەرلەمان.
روبینا تیاری دەشڵێت، ئەوەی پێشتر لەسەر مووچە و دەرماڵەی پلە باڵاکان هەبوو، لە بەرچاو دەگیریێت؛ هەروەها نابێ ئەندام پەرلەمان و خەڵک بەگشتی لەو پرۆژەیاسایە غەدریان لێبکرێت،چونکە بۆ چاکسازییە.