زیندانێکی نهێنی حەشدی شەعبی ئاشکرا دەکرێت

0

نوچە: ئاژانسەکان

زیندانێکی نهێنی حەشدی شەعبی، کە خۆپیشاندەرانی رفێندراوەکانی تێدا زیندانی کراوە ئاشکرا دەکرێت.

رووانگەی ئەورۆناوەڕاست بۆ مافەکانی مرۆڤ و سەنتەری عێراقی بۆ بە بەڵگەکردنی تاوانەکان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا رایانگەیاندووە، زیندانە نهێنییەکە کەوتووەتە ناو باخچەیەکی سەر رێگای خێرای دۆرە – بەغدا.

ئەو دوو رێکخراوە لە بەدواداچوونەکانیاندا، کە پشتیان بە زانیارییەکانی کەسێکی ئازادکراو لەو زیندانە بەستووە، گەیشتوونەتە ئەو راستییەی، کە زیندانەکە نهێنییە و لەلایەن هەواڵگری حەشدی شەعبییەوە بەڕێوەدەبرێت.

لەو زیندانەدا، چەکدارانی حەشدی شەعبی زیاتر لە ٣٠٠ خۆپیشاندەری رفێندراویان زیندانی کردووە، کە ژنیشیان تێدایە و لە بارودۆخێکی مرۆیی زۆر خراپدا دەژین.

خۆپیشاندانەکان لە رۆژی ٢-١٠-٢٠١٩ـەوە لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی عێراق دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری، دەستیان پێ کرد. دوای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکان، چەکدارانی ئەو میلیشیایە بەردەوام چالاکوان و رێکخەرانی خۆپیشاندانەکان دەڕفێنن و دەکوژن.

هەروەها بەهۆی خۆپیشاندانەکان و کەوتنەوەی توندوتیژی تێیاندا، نزیکەی ٤٥٠ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٧ هەزاری دیکەش بریندار بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com